13 12 2025
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ دەرچووانی بەڕێز
ئاگاداری گشت دەرچووانی خۆشەویست دەکەینەوە، لە ڕێکەوتی یەکەمی بەفرانباری ١٤٠٤ەوە، پرۆسەی دەرکردن و تحویلکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکانی خوێندن (وەک نامەی ناساندن بۆ کاروباری سەربازی، بڕوانامەی کاتی، بڕوانامەی سەرەکی و هتد) تەنها بە شێوەی نائامادەبوون (غیر حضوری) و لە ڕێگەی پۆستەوە ئەنجام دەدرێت.
هەر بۆیە، پێویستە دەرچووانی بەڕێز لە ڕێکەوتی دیاریکراوەوە، بۆ تۆمارکردنی داواکاریی ناردنی بەڵگەنامەکان، سەردانی سیستەمی گوڵستان، بەشی «پێشخوانی خزمەت» بکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە سەردانی ئەم بەشەی ماڵپەڕی زانکۆ بکەن:
ماڵپەڕی زانکۆ > لیستی فێرکاری > بەڕێوەبەرایەتییەکان > بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری فێرکاری > دەرکردنی ئەلیکترۆنیی بەڵگەنامەکان
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری فێرکاریی زانکۆ
