10 01 2026

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنی بێ تاقیکاری لە بەشەکانی بەکالۆریۆس بۆ مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٤

بە ئاگاداری خوازیارانی ئەو بەشانەی کە تەنیا لەسەر بنەمای پێشینەی خوێندن (بێ تاقیکاری) وەردەگرن دەگەیەندرێت، کە ناونووسین و هەڵبژاردنی بەش بۆ قۆناغی بەکالۆریۆس، تا ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی ڕێکخراوی هەڵسەنگاندن (سازمان سنجش) بە ناونیشانی www.sanjesh.org ئەنجام دەدرێت. پێویستە داواکاران بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ناونووسین و بەشە ڕاگەیەندراوەکان، سەردانی نامیلکەی ڕێنمایی ناونووسین لە دەروازەی زانیاریگەیاندنی ئەو ڕێکخراوە بکەن.