10 02 2026
ئاگاداری سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانەکانی نیوەساڵی دووەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ی زانکۆی کوردستان
بەپێی پەسەندکراوی لێژنەی پارێزگایی خوێندنی باڵا، بە ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێز دەگەیەندرێت کە سەرجەم وانەکانی قۆناغەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە هەفتەی یەکەمی نیوەساڵی دووەمدا (٢٥ تا ٣٠ی ڕێبەندان) بە شێوەی ئۆنلاین (مەجازی) بەڕێوە دەچن.
