بەڕێوەبەرایەتیی داهێنان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانکۆی کوردستان پێشکەش دەکات:
بۆتکەمپی هۆشی دەستکرد لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی بەرهەم
 
        
        
        لەم بۆتکەمپەدا، بەشداربووان بە سوودوەرگرتن لە ڕێبازێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی بەرهەمدا، فێر دەبن چۆن بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ بەرهەمێکی ڕاستەقینە. خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر و مامۆستایانی دیارەوە پێشکەش دەکرێت و هەموو قۆناغەکان بە شێوەی پڕۆژە-تەوەر بەڕێوە دەچن.
- فێربوونی کرداری لە بواری هۆشی دەستکرد و بەڕێوەبردنی بەرهەمدا. 
- گۆڕینی بیرۆکە بۆ بەرهەم و دابینکردنی هەلی جێگیربوون بۆ تیمەکان لە ناوەندی داهێنان و فەب-لابە پەیوەندیدارەکاندا. 
- سوودمەندبوون لە پشتیوانی و ژێرخانی پسپۆڕانە. 
- پێدانی خەڵات بە تیمە سەرکەوتووەکان لەدوای بەرهەمهێنانی بەرهەم. 
 
	
 
                     
                     
        		 
        		 
        		 
        		 
        		 
    
    	     
        		 
        		 
        		 
        		 
    		 
    		 
    		 
    		 
    		