08 11 2025

لە درێژەی زنجیرە کۆڕە فەرهەنگییەکانی زانکۆی کوردستاندا، بیست و نۆیەمین کۆڕی ڕاوێژ و گفتوگۆئامێز بە ناونیشانی «کەلتووری زانکۆیی و حوکمڕانیی خاکیانە» بەڕێوە چوو.

بیست و نۆیەمین کۆڕی ڕاوێژی «کەلتووری زانکۆیی و حوکمڕانیی خاکیانە» لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم کۆڕە ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نووسینگەی سەرۆکایەتی، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی گفتوگۆی فەرهەنگی و بە ئامادەبوونی مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی زانکۆ، ساز کرا.

لەم کۆڕەدا، چەندین تەوەری وەک ڕۆڵی خۆبەکەمزانی لە بەڕێوەبردنی زانکۆییدا، ئاستەنگەکانی کەلتووری ڕێکخراوەیی لە ژینگەی زانستیدا و ڕێکارەکانی بەهێزکردنی کارلێکی فەرهەنگی لەنێوان ئەندامانی دەستەی زانستی و قوتابیاندا، خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

جێگەی باسە، زنجیرە کۆڕە فەرهەنگییەکانی زانکۆی کوردستان بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی فیکری و پەرەپێدانی گفتوگۆی زانکۆیی لەنێوان مامۆستایان و بیرمەندانی بواری فەرهەنگ و کۆمەڵگەدا بەڕێوە دەچێت.