11 01 2026

لە شەشەمین کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی ئەنجومەنی هەڵسەنگاندنی زانکۆ، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ٣ کەس لە ئەندامانی دەستەی زانستیی زانکۆ درا.

بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی ئەندامانی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان

لە شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەڵسەنگاندن لە خولی حەوتەمدا کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوە چوو، ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەرەوە بۆ پڕۆفیسۆری بەشدار (دانشیار) بۆ ٣ کەس لە ئەندامانی دەستەی زانستیی زانکۆ بەم شێوەیەی خوارەوە درا:

  • دکتۆر سارا سولەیمانی (بەشی تەلارسازی)

  • دکتۆر پەیمان سەلامی (بەشی ئەندازیاریی بایۆسیستەم)

  • دکتۆر هادی تاریمورادی (بەشی ئەندازیاریی کارەبا، هێز و کۆنترۆڵ)

سکرتاریەتی ئەنجومەنی هەڵسەنگاندنی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی لەم ئازیزانە، لە خوای گەورە داوای تەندروستی، بەختەوەری و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ خۆیان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەخوازێت.