دەستپێکی فێستیڤاڵی نیشتمانیی ئومێد: کەمپەینی تواناسازی و پێکهێنانی ناوکی داهێنەرانە و تەکنەلۆژی

لە زانکۆی کوردستان، دەرفەتێکی جیاواز بۆ ئەزموونکردنی ڕاستەقینەی داهێنان ڕەخساوە. ئەم بۆنەیە بۆ هەموو ئەو خوێندکارانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت لە نزیکەوە ڕێڕەوی گەشە، هاریکاری و بەدیهێنانی بیرۆکە ئەزموون بکەن — جا چ بیرۆکەیەکی دیاریکراویان هەبێت، یان تەنیا پریشکێک لە مێشکیاندا داگیرسابێت.
لە پێش-بۆنەی فێستیڤاڵدا، بەشداربووان یەکتر دەناسن، تیم پێکدەهێنن، بیرۆکە دادەڕێژن و یەکەم هەنگاوەکانیان لە ڕێگەی داهێناندا دەنێن. لێرە، هەر مێشکێکی کنەکار و هەر ڕوانینێکی نوێ دەرفەتی بینینی هەیە.
تەوەرەکانی فێستیڤاڵ:
-
دروستکردن و بەرهەمهێنان (کارەبا، میکانیک، کشتوکاڵ)
-
ئابووریی دیجیتاڵ و هۆشی دەستکرد
-
پیشەسازییە نەرم، ڕۆشنبیری و داهێنەرەکان
-
گەشتیاری
بێگومان، بەشداری لە فێستیڤاڵدا تەنیا بەم بوارانە سنووردار نییە و هەموو هۆگران لە بەش و بوارە جیاوازەکانەوە دەتوانن لەم ڕێگەیەدا هاوڕێمان بن.
دیاریی تایبەت: دیاریی یادگاری پێشکەش بە هەموو بەشداربووان دەکرێت.
کاتی ناونووسین: لە ٢٠ی ڕەزبەر تا ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
شوێنی بەڕێوەچوون: زانکۆی کوردستان
لینکی ناونووسین: https://survey.porsline.ir/s/S7ddNc8Y
ژمارەی پەیوەندی: ٠٨٧٣٣٦١١٤١٠ - ٠٩٣٧٣٠٢٢٧٤٦