12 11 2025

پاڵەوانێتیی پاولیفتینگ و پرێسی سنگی کوڕانی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ئێران، لە ٢٧ی خەزەڵوەرەوە تا ١ی سەرماوەز، لە هۆڵی وەرزشیی ژمارە یەکی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

زانکۆی کوردستان میوانداریی پاڵەوانێتیی پاولیفتینگ و پرێسی سنگی کوڕانی زانکۆکانی ئێران دەکات

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لەم خولەی پێشبڕکێکاندا، ٢٠ زانکۆ لە سەرتاسەری وڵاتەوە ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە و ناویان تۆمار کردووە. پێشبڕکێکان لە دوو بواری پاولیفتینگ و پرێسی سنگدا و لە هەشت کێشی جیاوازدا لە ٥٩ کیلۆگرامەوە تا ١٢٠+ کیلۆگرام بەڕێوە دەچن.

هەر تیمێک لە هەشت وەرزشکار پێک دێت و پێشبڕکێکان بەپێی یاساکانی فیدراسیۆنی جیهانیی پاولیفتینگ (IPF) ئەنجام دەدرێن. جێگەی باسە، ئەم پاڵەوانێتییە لەژێر چاودێریی ئەفسەرانی لیژنەی نیشتمانیی دژە دۆپینگ (نادۆ)دا دەبێت و پشکنینی دۆپینگ بۆ وەرزشکارە بەشداربووەکان ئەنجام دەدرێت.