تیمێک پێکهاتوو لە ئەندامانی لێژنەی پیشەسازی و کانزای کۆلێژی پیشەسازی و کانزای قوروە، ناوەندی داهێنان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و نووسینگەی پەیوەندی نێوان پیشەسازی و کۆمەڵگەی زانکۆی کوردستان، سەردانی هەندێک لە پیشەسازییە چالاکەکانی شارستانی قوروەیان کرد.
سەردانی دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان بۆ هەندێک لە پیشەسازییەکانی شارستانی قوروە
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، تیمێکی پێکهاتوو لە ئەندامانی لێژنەی پیشەسازی و کانزای کۆلێژی پیشەسازی و کانزای قوروە، ناوەندی داهێنان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و نووسینگەی پەیوەندی نێوان پیشەسازی و کۆمەڵگەی زانکۆی کوردستان، سەردانی پیشەسازییە چالاکەکانی شارستانی قوروەیان کرد کە بریتی بوون لە: کۆمپانیای پیشەسازیی جەکی گازی گەردوون، پاڵاوگەی ڕۆنی شارۆچکەی پیشەسازیی ئاوەنگان و کارگەی بەرهەمهێنانی بۆرییەکانی پۆلی ئەسیلینی زاگرۆس پلاست غەرب.
لە میانی ئەم سەردانانەدا، ڕێکارەکانی کارکردن و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەم یەکە بەرهەمهێنەرانە دەبنەوە خرایە ڕوو. مامۆستایان و چالاکانی بواری پیشەسازییش سەرنج و ڕێچارەکانی خۆیان پێشکەش کرد و بە پێشوازیی کۆمپانیاکان بڕیار درا دانیشتنەکانی داهاتوو لە نووسینگەی پەیوەندی نێوان کۆمەڵگە و پیشەسازی زانکۆی کوردستان بەڕێوە بچن. هەروەها بڕیارە ڕێگاکانی واژۆکردنی گرێبەستی توێژینەوە و لێکتێگەیشتننامە لەگەڵ زانکۆی کوردستان و پارکی زانست و تەکنەلۆژیای پارێزگای کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم یەکە بەرهەمهێنەرانە تاوتوێ بکرێن.
